داوا ده‌که‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی که‌مپه‌که‌یان به‌ڕێوه‌ببات 1224 که‌س و 392 خێزانی کوردانی رۆژئاوا له دۆمێز هاوکاری کران

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئازووقه و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر 1224 که‌س که به سه‌ڵتی و به‌هۆی ره‌وشی ناله‌باری باشووری کوردستانه‌وه هاتونه‌ته ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و 392 خێزانی ئاواره‌ی کوردانی باشوور نیشته‌جێی دۆمیز دابه‌ش کرد.
ئه‌مڕۆ 3/5/2012 تیمێکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئازووقه و خۆراک که پێک هاتبوو له (برنج، شه‌کر، فاسۆلیا، نیسک، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، که‌مپوتی گۆشت و ماعکرۆنی) و جلووبه‌رگی گه‌یانده ئه‌و که‌س و خێزانانه‌ی که خه‌ڵکی باشووری کوردستان و به‌هۆی ره‌وشی ناله‌باری وڵاتی سوریاوه شاره‌کانیان به‌جێ هێشتووه و روویان کردۆته هه‌رێمی کوردستان و له که‌مپی دۆمیز له نزیک پارێزگای دهۆک نیشته‌جێکراون، له لێدوانێکدا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاندن: له چوارچێوه‌ی کاره خێرخوازییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دا، بڕێکی شایته له ئازووقه‌مان به‌سه‌ر 392 خێزانی کوردی باشووری کوردستاندا که ئێستا له که‌مپی دۆمیزن دابه‌شکرد، مو‌سا ئه‌حمه‌د زیاتر گوتی: هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییه‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئازووقه و جلوبه‌رگی به‌سه‌ر 1224 گه‌نجی هه‌ڵهاتووی ده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دابه‌شکرد، که زۆربه‌یان له ترسی سه‌ربارزی وڵاتی سوریایان جێهێشتوه و روویان له هه‌رێمی کوردستان کردوه.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ژیانیان له نێوکه‌مپی دۆمیزدا، کوردانی باشوور داوایان کرد به‌رێوه‌بردنی که‌مپه‌که‌یان راده‌ستی ده‌زگای خێرخوازیی بارنی بکرێت و هه‌روه‌ها یه‌که ئیداریه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاسانکاری زیاتریان بۆ بکه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی کارکردن. له‌وباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سۆزی به دانیشوانی که‌مپه‌که دا که داواکارییه‌کانیان بگه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و هاوکات به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوکاری زیاتر به‌رده‌وامبن له به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان.




