٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پلاندانان و UN هەنگاوەكانی دیدگای 2020 تاوتوێ‌ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر - KDP.info / رۆژی 2-2-2014 لە هۆتێل دیڤان بە سەر پەرشتی د.علی سندی وەزیری پلاندانان كۆبونەوەیەكی بەرفراوان  ئەنجامدرا لەگەڵ جێگری تایبەتی نوێنەری سەرۆكی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق خاتوو(جاكلین بەدكوك) كۆبونەوەكە بە نوێنەرایەتی سەرۆكی هە موو ئاژانسە كانی(un)لە عیراق و بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی وەزاراتی پلاندان ڕێكحرا,مەبەست لەم كۆبونەوەیە ئەوە بوو كە لەسەر بنەمای دیدگای 2020 لە هەرێمی كوردستان ستراتیژیەتێكی هاوبەش لە نێوان ئاژانسەككانی(un)و حكومەتی هەرێمی كوردستان دابنرێت.

ستراتیژێك بۆ جێبە جێ‌ كردنی دیدگای 2020 و دە ستنیشانكردنی پڕۆگرام و پرۆژەی هاوبەش بۆ شەش ساڵی داهاتوو لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و ئاژانسە كانی(un).

شایەنی ووتنە كە وەزارەتی پلاندانان بودجەی تایبە ت دابین دەكات بۆ ئەم هاوبەشیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ گشت وەزارەتە كان ئە م كارە جێبە جێ‌ دەكرێت. هەروەهاڕۆژی 3-2-2014 ئەم ڕاوێژكاریە لەگەڵ نوێنە ری هەموو وەزارەتە پەیوەنی دارەكان بەردەوام  دەبێت.

جێی ئاماژە یە كە ئە م پارانە هەموو سێكتەرە كان لەخۆ دەگرێت و تایبەتمەندی پێداویستە كانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد لە گەڵ بە شەكانی تری عیراق. 

هەواڵی پەیوەندیدار