نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بایده‌میر ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى شوباتى 2014، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له ئۆسمان بایده‌میر سه‌رۆكى شاره‌وانیى گه‌وره‌ى دیاربه‌ركر كرد، به بۆنه‌ى كۆچى دوایى برایان كه به هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایى كردووه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ بایده‌میر و خێزان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو و كه‌سوكار و دۆستانیان ده‌ربڕى و هیواى خواست كه ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستیان بێت. لاى خۆیه‌وه ئۆسمان بایده‌میر سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌شداریكردنى پرسه‌كه‌یان و ده‌ربڕینى هاوخه‌مییان، پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.




