عەبدولستار مەجید: کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندنی دانوستانکاری پارتی ئیجابی بوو

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆمەلی ئیسلامی ئاشکرایکرد،لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان داواکاریەکانی خۆمان لەچوارچێوەی وەرەقەیەک پێشکەشی شاندی پارتی کردو بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو دیراسە بکرێت وهڵام بدرێتەوە.
عەبدولستار مەجید سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆمەلی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئیجابی بوو،لەبارەی چەند تەوەرێک گفتوگۆکرا وئێمە بەرنامەی خۆمان پێشکەش کردن بۆ چۆنیەتی بەشداریکردنمان لەکابینەی نوێ .
عەبدولستار مەجید گوتیشی:لەکۆبوونەوەکە چەند پرسێک یەکلایی کراوە کە باس لەوەکرا رەشنوسێک ئامادەدەکرێت وپێشنیارکرا ھەر لایەنێک نونەرێک دیاریبکەن بۆ دانانی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم ولەسەر ئەوەش رێکەوتین کە بەشداریکردن لەحکومەت راستەقینە بێت لە بڕیاردان وھەڵوێستەکان.
مەجید رونیشیکردەوە،ھەر لەکۆبوونەوەکەدا باسمان لەوەکرد لەگەڵ شاندی پارتی کە ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین سەرۆکی حکومەت زیاتر لەجێگرێکی ھەبێت و وەک خۆی تەنھا یەک جێگری ھەبێت.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆمەلی ئیسلامی کوردستان راشیگەیاند:داوامانکرد پۆستەکان بەپێی ئیستحقاقی ھەلبژاردن دابەشبکرێت کە ھەرلایەنێک بەپێی ئیستحقاقی خۆی پۆستی پێبدرێت ئەمەش وەکوپێوەرێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکان
عەبدولستار مەجید وتیشی:ئێمە داواکاری خۆمان لە پۆستەکان لەچوارچێوەی وەرەقەیەک پێشکەشی شاندەکە کردوئەوانیش ھەندێک سەرنج وتێبینیان لەسەر داواکاریەکانمان ھەبوو ،بڕیاردرا ھەردوو لایەن دیراسەی داواکاریەکان بکەین ولەچەند رۆژی داھاتووش وڵامی یەکتری بدەینەوە.




