٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای خانەنشینی دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بدات.

ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ ئەو لیژنەی کە پێکھاتبوو رۆژی پێنج شەممە لە ھەموو سەرۆک کوتلە کوردیەکان لەبارەی بودجە گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەکان کرد وگەیشتنە رێکەوتنێک کە لەکارنامەی سبەی دانەنرێت ،بۆئەوەی بگەنە رێکەوتن لەسەری کە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەو پڕۆژە یاسایە بگەرێتەوە بۆ حکومەت ،بۆئەوەی ئەو کێشانەی تێدایە چارەسەربکرێت.

ئەوپەرلەمانتارە گوردە راشیگەیاند:ھەوڵدەدەین لەوماوەی لەبەردەستدایە لەگەڵ لایەنەکان بگەینە رێکەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو بودجە.

ئەشواق جاف گوتیشی:کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق تەنھا دەنگدان دەبێت لەبارەی پڕۆژە یاسای خانەنشینی یەکگرتوووگفتوگۆلەبارەی ھیچ پڕۆژە یاسایەکی دیکە ناکرێت.

ئەشواق جاف گوتیشی:ئەو پڕۆژە یاسایە لە 43مادە پێکدێت کە بڕیارە سبەی پەرلەمانی دەنگی لەسەر بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار