٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕی پۆلیس و سوپای عێراق لەگەڵ چەكدارانی داعش لە حەمرین بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

حەمرین - تایبەت بە KDP.info/ سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند كە شەوی رابردووش شەڕی نێوان هێزكانی پۆلیس و سوپای عێراق لەگەڵ چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لە چیای حەمرین درێژەی هەبوو و هێزەكانی ئاسمانیی سوپاش ژمارەیەك پێكە و بنكەی هێزەكانی داعشیان بۆردومان كردووە.

سەرچاوەكە بە kdp.infoی راگەیاند كە هێزە هاوبەشەكەی پۆلیس و سوپای عێراق توانیویانە 7 ئۆتۆمبیلی گروپی تیرۆریستی داعش تێك بشكێنن و دەستیشیان بەسەر دوو حەشارگەی چەك و تەقەمەنی و بنكەی مەشق و راهێنانی ئەو گروپەدا گرتووە .

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد كە شەڕەكە بەردەوام دەبێت تاكو بە یەكجاری كۆتایی بە چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە دێنن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار