٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەهرستانی: کێشەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ هەولێر یەکلایی نەبۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  -  KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ووزە رایگەیاند، دۆسیەی نەوت تاكو ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی نەبۆتەوە و بەغداش لەسەر بریارەکانی خۆی بەرامبەر بەهەولێر وەک خۆیەتی . حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ووزە لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لەشاری بەغدا گووتی، لەگەڵ ئەوەی دانووستان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند هەیە، بەڵام گرفتی هەناردەكردنی نەوت تاكو ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە. جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی كردۆتەوە، کە هەناردەكردنی نەوت لەهەر شوێنێكی خاكی عێراق بێت پێویستە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ بێت و داهاتەكەشی بگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت و دواتر دابەشی سەر پارێزگاكان بكرێتەوە. بێجگە لەم بریارە بەغدا بەهیچ بریارێکی دیکە رازی نابێت . جێگەی باس كردنە گرفتی نێوان هەولێر و  بەغدا لەمەڕ پرسی نەوت چەند ساڵێكە بەردەوامی هەیەو هۆكارەكەشی نەبوونی یاسای نەوت و غازەو لەدوا هەڵوێستیشیاندا بەرپرسانی عێراق هەڕەشەی لێپێچینەوەی یاساییان كرد لەهەر ووڵاتێك و كۆمپانیایەك كە مامەڵەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار