بە ئامادەبونی نوێنەری تایبەتی مەسروربارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم مەترانی نوێیی کلدان لەکەرکوک و سلێمانی دەست بەکاربوو

بەئامادەبونی شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مسرور بارزانی ڕاوێژکارى ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاتریارک مارلویس ڕۆفائیل یەکەم ساکۆ پاتریارکی کلدان لەعیراق و جیهان و باڵوێزی ڤاتیکان لەعێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەن و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و گەورە بەرپرسانی ئیدارى و نوێنەرى مەکتەبی پەیوەندیەکانی کوردستانی و عێراقی ولقى3پ د ک و نوێنەرى و بەرپرسانی ئیدارى و کەسایەتیانی ئاینی موسلمان و مەسیحی و پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک ڕێو رەسمی دەست بەکاربونی (مەتران یوسف توما مەرقوس) بەڕێوەچوو ، سەرەتا پاتریارک مارلویس ڕۆفائیل یەکەم ساکۆ لەوتەیەکدا وێڕایی بەخێرهینانی میوانان خۆشحاڵی خۆى بۆ گردبونەوەی ئەو هەموو لایەنەی بە نیشانەی هەبونی ئاشتى و پێکەوە ژیانێکی نمونەیانە وەسف کردلە پارێزگایی کەرکوک و ووتی لە زاخۆ تا کەرکوک پێکەوە ژیانێکی تۆخ و یەکڕیزی و یەکترقبوڵکردن بەدی دەکرێت بەڵام هەرچی بەشەکانی تری عێراقە تیرۆر و ترس و تۆقاندن جێگەی پێکەوە ژیانی گرتۆتەوەو پاتریارک مالویس یەکەم لە درێژەی وتارکەیدا کوردستانی بەلانکە و شارستانیەتی پێکەوە ژیان وەسفکردو شانازی خۆیشی نەشاردەوە کە هاوڵاتیەکی شارۆچکەی زاخۆیە لەهەرێمی کوردستان ، دواتر مەترانی نوێی کاتدرائیەیی کەرکوک و سلێمانی بە ئامادەبوان ناساند ، پاشان مەتران یوسف تۆما مەرقوس لە وتەیەکدا وێڕایی سوپاس و پێزانین خۆشحاڵی خۆى بۆ ئەوپێشوازیە گەرمە لێی کراوە هەرلە فڕۆکەخانەیی نێو دەوڵەتی هەولێر تا پارێزگای کەرکوک و ئاماژەیی بە هەبوونی ژیانێکی هاوبەشی پڕ لەخۆشەویستی نێوان خەڵک لەهەموو نەتەوەو ئاینەکان لەهەریمی کوردستان نیشاندا و هیوایی خواست ئەو کلتورەی کوردستان و ناوچەکە بگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری عێراق ، لەکۆتایشدا لەسەر شەرەفی میوانانی کەنیسەی کاسۆلیک نیوەڕۆ خوانێک بۆ ئامادەبوان سازکرا ، هەرلە پەراوێزی مەراسیمی دەست بەکاربونی مەترانی نوێ وەک سەرۆکی ئەساقیفەى کلدان لەکەرکوک و سلێمانی هەریەک لە پاتریارک مارلویس ڕۆفائیل یەکەم ساکۆ پاتریارکی کلدان لەعێراق و جیهان و جۆرجۆ لێنگوایی بالوێزی ڤاتیکان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەتران یوسف تۆما مەرقوس سەرۆکی نوێی ئەساقیفەى کلدان لەکەرکوک و سلێمانی خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ شاندی نوێنەرایەتی ڕێزدار مەسروربارزانی ڕاوێژکارى ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند ، جێی وەبیر هێنانەوەیە پاتریارک مارلویس ڕۆفائیل یەکەم ساکۆ ماوەى زیاتر لە دەساڵ مەترانی کلدان بوو لە کەرکوک و سلێمانی و پارساڵ لە ڤاتیکان بە پاتریارکی نویی کلدان دەست نیشانکرا و ناوبراو لەدایک بوی گوندێکی سەربە شارۆچکەی زاخۆی لە هەرێمی کوردستانو خاوەنی زیاتر لە 40 لێکۆڵینەوە و کتێبی جۆراوجۆەو لەسەر ئاینە ئاسمانیەکان بەتایبەتی ئاینی ئیسلام و مەسیحیەت و پێکەوە ژیان هەروەها خاوەنی دوو نامەی ماستەر و دوو دکتۆرایە کەدیارترینیان ماستەری هەیە لە فوقی ئیسلامی لە ڕۆما .




