٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سلێمانبەگ شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و داعش دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانبەگ -  KDP.info/ شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی داعش لە شارۆچکەی سلێمان بەگ دەستی پێکرد و بە هۆیەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی لە شوێنی خۆیان دەربەدەر بوون، سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای عێراقەوە بە KDP.infoی راگەیاند: چوار لیوای سوپای عێراق ره‌وانه‌ی قه‌زای خورماتوو کراون  بۆ لێدانی چه‌كداره‌كانی داعش بەناو (دەوڵەتی عێراق و شام) سوپای عێراق به‌ هێلیكۆپته‌ر گوندی حه‌سریه‌ی ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ بۆردومان کردووە و بۆ هۆیەوەش دانیشتوانی ئەو گووندە ئاورە بوونە .سەرچاوەکەی ئەوەشی راگەیاند: هێزێكی زۆری سوپای عێراق به‌هاوكاری هێزی سوات، كه‌ له‌4لیوا پێكهاتووه‌ و له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی و ئاوییه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن له‌به‌غداده‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی  ناحیه‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای خورماتوو كران و ده‌ستیان به‌كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌. پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئەو ناوچانە لە چەکدارانی داعش  پاکبکرێنەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار