ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆی هه‌رێم، گۆشت و هێلكه‌ی به‌سه‌ر په‌ناخوازانی 5 كه‌مپدا دابه‌شكرد

به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی زیاتری په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان كه ئێستاكه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێكراون، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا له‌چه‌ندین هه‌ڵمه‌تدا گۆشت و هێلكه‌و شه‌ربه‌تیان به‌سه‌ر په‌ناخوازانی 5 كه‌مپدا دابه‌شكرد.
رۆژی 2/2/2014 له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته جۆراوجۆره‌كانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌رجه‌م كامپه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی گۆشت و هێلكه‌و شه‌ربه‌تیان به‌سه‌ر زیاتر (4350) خێزانی كه‌مپه‌كانی كه‌ورگۆسك و داره‌شه‌كران و گه‌ویلان و باسرمه‌و ئاكرێ دا دابه‌شكرد.
سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه كه له‌كه‌مپی داره‌شه‌كرانه‌وه ده‌ستی پێكرد، تیایدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دارین بڕی 2250 كیلۆ گۆشتی سوور به‌سه‌ر 1500 خێزان دابه‌شكرا، هاوكات له كه‌مپی گه‌ویلانیش به‌هه‌مانشێوه (975) كیلۆ گۆشتی سوور به‌سه‌ر 650 خێزانی په‌ناخوازدا دابه‌شكرد. هه‌ر له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له كه‌مپی باسرمه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخواز (دكتۆر عوسمان نانه‌كه‌لی) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بڕی 975 كیلۆ گۆشتی سپی به‌سه‌ر 650 خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد، هاوكات له كه‌مپی ئاكرێ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كار گروپ, ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گۆشتی سپی به‌سه‌ر 350 خێزاندا دابه‌شكرد.
له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له كه‌مپی كه‌ورگۆسكیش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كار گۆشتی سپی و هێلكه‌و شه‌ربه‌تیان به‌سه‌ر 2200 خێزانی په‌ناخوازدا دابه‌شكرد, كه بۆ هه‌ر خێزانێك دوو دانه مریشك و ته‌به‌قێك هێلكه‌و شه‌ربه‌تێكیان پێدرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
