٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا ئێستا 39 كاندیدی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایی‌ ریشەكێشكردنی‌ بەعس دەیانگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/ لە لێدوانێكدا ئەندامێكی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق رایگەیاند كە لەكۆی ئەو ناوانەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێیانگەیشتووە؛ 39 كاندید یاسای ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە.

لەوبارەیەوە فارس بەگۆع لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری مەدا پرێس ئاشكرای كرد كە تا ئێستا ناوی 9 هەزار و 300 كاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتۆتە دەستەكەیان كە بڕیارە لە 31ی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

هەروەها ناوبراو راشیگەیاند كە دوای پێداچوونەوەیان و وردبینی لەو ناوانەی كە بەدەستیان گەیشتووە؛ 36 كاندید یاسای ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە پێداچوونەوە و وردبینی لە ناوەكان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە نیوەی ناوەكان وردبینی كراون و ئەو كاندیدانەش كە یاساكە دەیانگرێتەوە دەبێت كیانە سیاسییەكانیان ناوی كەسانی دیكەی لە جیاتی ئەوان پێشكەش بە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكات. 

هەواڵی پەیوەندیدار