ئەم ھەفتەیە مووچەی مامۆستایان خەرج دەکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە وتێدا ھاتووە،دوابەدوای دواکەوتنی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی رابردوو، ئەمڕۆ 2/2/2014 وەزیری پەروەردە د.عێمت محمد خالد ڕایگەیاند، لە پەیوەندی بەردەوام داین لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردن و دابەشکردنی مووچە بەزووترین کات.
ھەر لەرونکردنەوەکەدا ھاتووە،وەزارەتی دارایی لە دوایین ڕوونکردنەوەیدا پێی راگەیاندین ،کە ئامادەکاری کراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لەم ھەفتەیەدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بڕیاریداوە ئەگەر تاوەکو پێنجی ئەم مانگە مووچەی مامۆستایان نەدرێت لەسێ وانە لەسەرتاسەری ھەرێم بایکۆتی خوێندن دەکەن.




