ئەندامێکی لیژنەی یاسایی: پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵهبجە یاسایی ودەستوریە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی دەڵێت:پڕۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی ھەڵهبجە کەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەوانەی پەرلەمان کراوە ویاسایی ودەستوریە.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵهبجەی رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوەوسەرۆکی پەرلەمانیش پڕۆژە یاساکەی رەوانەی راوێژکاری یاسایی خۆی کردوە وئەو راوێژکارەش دەڵێت ئەو پڕۆژە یاسایە دەستوری نیە ،چونکە لەقانونی سەردەمی رژێمی بەعس قانوونی 159باسی دروستبوونی پارێزگای نوێی دەکرد وقانوونی 21ئێستای پارێزگاکان ئەوەی رەتکردوتەوە ئەمەش تەنھا رای خۆیەتی ومانای ئەوە نیە پڕۆژە یاساکە رەتکرابێتەوە.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی:بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 568باس لەدوو مادەی دەستوری دەکات مادەی 80و61ومادەی 80باس لەوەدەکان ئەنجومەنی وەزیران بۆی ھەیە پڕۆژە قانون پێشکەش بکات وبەپێی مادەی61ئەنجومەنی نوێنەران بۆی ھەیە پڕۆژە دەربکات وئەنجومەنی وەزیران بەپێی ئەو مادەیە دەتوانی پڕۆژ یاسا پێشکەش بکات .
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی باسی لەوەشکرد،ئەوە رای ئەو راوێژکارەیەوپێویستە سەرۆکی پەرلەمان ئەو پڕۆژە یاسایە رەوانەی لیژنەی یاسایی بکات وئەوان بڕیاری لەسەر بدەن ودوێنێش ئەو داوایەمان لە سەرۆکی پەرلەمان کردوە،بەڵام تاوەکو ئێستا رەوانەی لیژنەکەی ئێمەی نەکردوە.
ئەبوبەکر رونیشیکردەوە،سەرۆکی پەرلەمان مەبەستی ئەوەیە ئەو پڕۆژە یاسایە نەخاتە بەرنامەی کارەوە،بۆیەش رەوانەی راوێژکاری یاسایی خۆی کردوە،بەڵام ئەگەر رەوانەی لیژنەکەی ئێمە بکرێت بەرای من دەنگی پێویست دەھێنیت وپەسەند دەکرێت.




