ئه‌مرۆ 65هه‌زار دیاری منداڵانی ئه‌مه‌ریكا به‌فرۆكه‌یه‌كی ئیماراتی گه‌یشته هه‌ولێر

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی دوو جار له‌رۆژانی (18-26)ی مانگی رابردو حكوومه‌تی عێراق رێگری كرد له نیشتنه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی له‌فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه 65هه‌زار دیاری منداڵانی ئه‌مه‌ریكای بۆ منداڵانی ئاواره‌كانی رۆژئاوا و منداڵانی كوردستان هێنابوو، شه‌وی رابردو ئه‌و دیاریانه كه‌له‌لایه‌ن رێكخراوی(سه‌مێریتان پێرس)ی خێرخوازی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر داوای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نێردراوه بۆ كوردستان، به‌فرۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری ئیماراتی له‌فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشته‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه‌وا له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2/2/2014وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئه‌م دیاریانه به‌سه‌ر منداڵانی هه‌ر 8 كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژئاوا و منداڵانی كوردستان ده‌كرێت،گوتیشی:ئه‌م دیاریانه به‌بڕیاری (فرانكلین بیلی گراهام)سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی سه‌میریتان پێرس ی مه‌سیحی نێردراوه كه‌گه‌وره‌ترین رێكخراوی خێرخوازی ئه‌مه‌ریكا و جیهانه و ناوبراو له‌كۆتایی ساڵی رابردو به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و به‌ڵێنیدا دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌م دیاریانه بنێرێت بۆ ئه‌و منداڵانه.




