٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆجارێکی دیکە کورد بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەھۆی سوربوونی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بکرێت ،کورد بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەست پێکرد،بەڵام لەبەر ئەوەی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی سور بوو لەسەر ئەوەی کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بکرێت،ئێمەش کۆبوونەوەکەمان بایکۆت کردوبەشداریمان نەکرد.

د.رزگار گوتیشی:دوای ئەوەی ئێمە بایکۆتی کۆبوونەوەکەمان کرد نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو،بۆیە سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی دواخست بۆ رۆژی دوو شەممەی داھاتوو.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە رونیشیکردەوە،ئێمە بەردەوام دەبێن لەسەر ھەلوێستی خۆمان تاوەکو تێبینیەکانی ئێمە لەبەر چاودەگیرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ئەگەر ھەرێم وبەغدا نەگەنە رێکەوتن ،رەنگە بەھەمان شێوەی ساڵی رابردو بودجە بەبێ کورد تێپەرێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار