٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابیانی كورد لە میسر توشی كێشە هاتوون

سەرچاوە: KDP.info

میسر - KDP.info/ ژمارەیەك قوتابی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتی میسر دەخوێنن، رایدەگەیێنن كە بە هۆی تێكچوونی باری ئەمنی ئەو وڵاتە بە دەست كۆمەڵێك كێشە و گرفت، دەناڵێنن.

 ئەو قوتابیانە دەڵێن هاوكات لە گەڵ خراپ بوونی بارودۆخی ئاسایش لە وڵاتی میسر، قوتابیانی كورد دڵنیانین لەسەر ژیانی خۆیان و باری دەروونییان تێكچووە بە دەست كۆمەڵێك كێشە و گرفتەوە دەناڵێنن و هەروەها قوتابیان بە ڕۆژی ڕووناك دەرفێرێنرێن و پارەیان لێدەسێنن و ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە كاتی هاتنە دەرەوەیان لە فرۆكەخانەی قاهیرە بۆ شوینی نیشتەجێبون لەلایەن كەسانێك بە جل و بەرگی ئەمنی، قوتابیان، راودەنرێن و ئەوەش خراوەتە روو كە دزو و جەردە هەڵدەكوتنە سەر شوقەی بەشێك لە قوتابیان و كەلوپەلەكانیان دەبەن. لێرەوە قوتبیانی كورد لە میسر لەو رەوشی ناهەموارەی كە دووچاری بوونەتەوە، نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و داوا دەكەن لایەنە پەیوەندی دارەكان بێنە دەنگ و چارەسەرێك بۆ كیشەی قوتابیان بدۆزنەوە.

 هەروەك وەك بەڵگە بۆ رەوشی خراپیان، رووداوێكی بیست و حەوتی مانگی یەك بە نمونە هێنراوەتەوە، كە تێیدا، دوو قوتابی ماستەر لە گەرەكی دەقی سلێمان جەوهەر لە كاتی گەڕانەوەیان لە لایەن چەند بەلتەجییكەوە، دوو سەگی پۆلیسیان تێبەردەدەن و ئازاری دەرونی و جەستەیی بە قوتابیەكیان دەگات دواتر رزگاریان دەبێـت. بەڵی بینەران بۆ زانیاری زیاتر لە سەر رەوشی قوتابیان كورد و ئەو كێشانەی كە رووبەڕوویان بوونەتەوە، ئێستا لە شاری قاهیرە لە رێگەی تەلەفۆن قوتابی زێدان مرادخان جمیل لەگەڵمانە:

 

هەواڵی پەیوەندیدار