٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی:لەکۆبوونەوەی داھاتوو باس لەدابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەی ئەم جارەی نێوان پارتی و کۆمەڵ لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان .

مەروان گەڵالەیی ئەندامی شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

مەروان گەڵالەیی گوتیشی: وەرەقەی خۆمان ئامادەکردووە و بە روونی باسی ھەموو شتێک دەکەین و دواکارییەکانمان دەخەینە ڕوو.

گەڵالەیی رونیشیکردەوە، ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت  دەبێت بە قسەکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو رۆژی پێنج شەممە ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان  و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

هەواڵی پەیوەندیدار