٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

KDP.info تێبینیەکانی کورد لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت:ئێمە چەند تێبینیەکمان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق ھەیە،بۆیە تاوەکو تێبینیەکانی ئێمە لەبەر چاونەگیرێ ئێمە ئامادە نین بەشداری لەگفتوگۆکانی لەبارەی بودجە دەکرێت بکەین.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:ئێمە چەندین تێبینیمام لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ھەیە، لەوانە بودجەی پەرلەمان 38%کەمکراوەتەوە کە ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە و پترۆ دۆلار تەنھا دۆلارێک دیاریکراوە ھەرچەند حکوومەت رازی بووە بکرێتە پێنج دۆلار،بەڵام تائێستا نەخراوەتە ناو بودجە و سزایەک بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە کە رۆژانە پێویستە 400ھەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە بکەن بەپێچەوانەوە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەبردرێت و تێبینی کۆتاییشمان ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا حیسابی کۆتایی نەھاتوتە پەرلەمان.

د.رزگار گوتیشی: ئێمە بڕیارمان داوە کە بەشداری گفتوگۆکانی بودجە نەکەین تاوەکو تێبینیەکانی ئێمە لەبەر چاودەگیرێت.

ناوبراو راشیگەیاند: رۆژی پێنج شەممە پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجەی خستە بەرنامەی کارەوە، بەڵام ئێمە نەچوینە ژورەوە و نیسابی یاسایی تەواو نەبوو، بۆیە کۆبوونەوە دواخرا بۆ رۆژی شەممە.

هەواڵی پەیوەندیدار