جارێکی دیکە بەغدا هەڕەشە دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان

بەغدا - KDP.info/ بەغدا دەیەوێت لە رێگای سزادانی ئەو کۆمپانیایانەی کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن رێگری بکات لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بازارەکانی جیهاندا ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له زاری به‌رپرسێكی حكومه‌تی عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مجاره‌ی بەغدا جدیین، ئەم جارە بەغدا بریریداوە هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك یان كۆمپانیایه‌ك، نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بكڕێت و هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی بكات، ئه‌وا دەچێتە چوارچێوەی دەرچوون لە یاساکانی عێراق لەبرەی نەوتەوە کۆمپانیاکان سزاد دەدات. وه‌ك رۆیتەرز لە زاری پارێزه‌رێكی نوێنه‌ری نه‌وتی عێراقه‌وه بڵاوی كردوه‌ته‌وه، تێدا ئەوەی راگەیاندووە : ئه‌مجاره به‌غدا، رێوشوێنی یاسایی له‌دژی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان ده‌كڕن، به‌و پێیه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌ك نایه‌وێت خۆی ڕووبه‌ڕووی حاڵه‌تێكی له‌و جۆره بكاته‌وه. به‌رپرسه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق كه نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت، گوتویه‌تی: له‌هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مجاره‌یاندا، جدیین، به‌و پێیه‌ی ناكرێت له‌به‌رامبه‌ر ناردنی نه‌وتدا بۆ توركیا، له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه بێده‌نگ بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ناردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه، بێده‌نگ بوون. شایەنی باسە بەهۆی نەبوونی یاسای نەوت و غاز لە عێراق کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتووتە ئاراوە بەوەی بەغدا دەیەوێت هەموو ئەو پارانی کە لە نەوتی هەرێمی کوردستاب دەستدەکەوێت بکەوێتە ژێر دەستی و پارەی ئەو کۆمپانیانەش نەدات کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەر دەهێنن.




