٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەشاری سلێمانی دزی لە قوتانجانەیەک دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

‌سلێـمانی  -  KDP.info/ لە رووداوێكی كەموێنەدا كە تا ئێستا هۆكارەكەی نادیارە 95  دەفتەری تاقیكردنەوەی خوێندنگەیەك لە گەڕەكی ڕاپەڕینی پارێزگای سلێمانی دیار نامێنێت و لە ئێستاشدا كێشەكە خراوەتە بەردەم داواكاری گشتی و چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکرێت تا کێشەکە یەکلابکرێتەوە. نەجمەدین عەلی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند: 95دەفتەری تاقیكردنەوەی وانەی زانستی پۆلی حەفتەمی خوێندنگەی زرنگی بنەڕەتی لە گەڕەكی ڕاپەڕین دیار نەماوە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكەش لیژنەیەكی یاسایی لە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی پێكهێنراوە و لە ئێستاشدا كێشەكە خراوەتە بەردەم داواكاری گشتی و چاوەڕوانی بڕیاری دادگادەکرێت . بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە کەناڵی گەلی کوردستان راگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتوو تاقیكردنەوەی وانەی زانست لە خوێندنگەی زرنگ دووبارە دەكرێتەوە. ئەوان لە بارەی نەمانی ئەو پاریەوە تووشی سەرسورمان هاتوون و کەیەکەیان رەوانی دادگا کردووە بۆ ئەوەی تاوان بارانی ئەو رووداو ە بدۆزرێنەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار