وەلید موعەلیم: دیمەشق، پێكهێنانی دەستەی ئینتیقالی رەتناكاتەوە

سویسرا-KDP.info/ هاوكات دوای كۆتایهاتنی دانوستانەكانی رۆژی هەینی لە نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆرن، وەزیری دەرەوەی سووریا وەلید موعەلیم رایگەیاند كە لایەنی ئۆپۆزسیۆن رازی نەبون بە دانووستانكردن تەنیا لە سەر یەك خاڵ نەبێـت و گووتیشی ئەو گروپە چەكداریانەی لە سەر خاكی سووریا شەڕ دەكەن، گروپی تیرۆریستین.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی رایگەیاند كە ئەوان بۆ ئەوە هاتوون بۆ جنێڤ كە بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە و هاوكات دژایەتیكردنی تیرۆر یەكێك بوو لە راسپاردەكانی كۆنگرەی جنێڤ یەك و روونیشیكردوە كە دیمەشق سوورە لە سەر دانوستانكردن لەگەڵ تەواوی چین و توێژەكانی سووریا لەم نێوەندەشدا موعەللیم ئەوەی خستە روو كە ئەخزەر ئیبراهیمی نێردەی كۆمكاری عەرەبی و نێودەوڵەتی داوای كردبوو كە لایەنەكانی دیكەی سووریاش، بەشداری دانوستانەكان بكەن.
هاوكات موعەللیم ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەر لە ناوەخۆی سووریا ئەنجام بدرێت و روونیشیكردەوە كە پێویستە یەكە بە یەكەی راسپاردەكانی كۆنگرەی جنێڤ یەك گفتوگۆ بكرێن و هەروەها گووتی: تاوەكو ئێستا ناكۆكی لە سەر ژمارەیەك راسپاردەكانی كۆنگرەی جنێڤ یەك هەیە. سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانەكانیش، موعەللیم گووتی: كە تاوەكو ئێستا بڕیاری بەشداریكردنمان لە خولی داهاتووی دانووستانەكان نەداوە و جەختیشی لە سەر ئەوە كردەوە كە دیمەشق پێكهێنانی دەستەی ئینتیقالی رەتناكاتەوە بە مەرجی زانینی ناسنامەی لایەنی بەرانبەر




