کارتەکانی ئەلکیترۆنی هەڵبژاردن رۆژی سێشەممەی داهاتوو دابەشدەکرێت

هەولێر - KDP.info/ دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دواده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دره‌نگ گه‌یشتنی كارته‌كان دەگەڕێنێتەوە. دوای ئەوەی بریار بوو کارتەکانی ئەلیکترۆنی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بگەیشتبایە هەولێر و دواتر بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرابایە، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دواده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دره‌نگ گه‌یشتنی كارته‌كان دەگەڕێنێتەوە.هه‌ندرێن محه‌مه‌د، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به KDP.infoی راگەیاند: به‌هۆی دره‌نگ گه‌یشتنی كارته‌كانه‌وه دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی دەنگدان بۆ ماوه‌یه‌ك دواده‌كه‌وێت . به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: کە پێده‌چێت رۆژی سێشه‌ممهی داهاتوو كارته‌كان دابه‌شبكرێت. پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: بریارە شەوی پێنجشەممە ئەو کارتانەی کە لە ئیسپانیەوە دروست کراوە بگاتە فرۆکەخانەی نێودەڵەتی و رۆژی یه‌كشه‌ممەش ده‌ستده‌كرێت بە دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا.




