٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمشەو کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بە دەنگدان دەگاتە دەگاتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/ وا بریارە ئەمشەو لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، كارتی ئەلیكترۆنی تایبەت بە دەنگدان بگاتە هەرێمی كوردستان. دواتریش بە سەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت و لە رێگای ئەو کارتە ئەلیکترۆنییەوە لە وڵاتی ئێسپانیا دروست کراوە دەنگدەر دەتوانێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوئێنەرانی  عێراق ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەشداری بکات.‌  لەو بارەیەوە هەندرێن محەمەد بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە KDP.infoی رایگەیاند:  ئەم کاریتە گرنگە بۆ دەنگدەر پێویستە هەر دەنگدەرێك كارتی تایبەتی خۆی وەربگرێت، چونكە لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاكاندا، ئەوەی ئەو كارتەی نەبێت مافی دەنگدانی نابێت. لەبارەی  ساختەکاری و کەمبوونەوەی  بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند : ئەم کارتە ئەلیکترۆنییە لە وڵاتی ئیسپانیا دروست کراوە بەشێوەیەکە ناکرێت ساختەکاری تێدا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار