بۆ شەڕکردن لە دژی داعش گەنجانی سەڵاحەدین خۆبەخشانە دێنە ریز سوپا

سەڵاحەدین - KDP.info/ زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی سڤیل خۆیان ناونوسكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ سوپای عیراقدا له دژی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام(داعش) بجه‌نگن. ماڵپەری شه‌فه‌ق نیوز بلاویکردەوە : وەک به‌رێوبه‌ری نوێنه‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن و چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كان راگەیاندووە : خەڵکی لە سەڵاحەدین زۆر لا داعش نارازین هەربۆیەش زیاتر لە چوار هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە و ئه‌و خۆبه‌خشیه له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پشتگیری خه‌ڵكی عه‌شایه‌ری دابه‌شبووی قه‌زا و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیاله و به هه‌ماهه‌نگی سه‌ركردایه‌تی ئه‌منی بووه حه‌مید حه‌سه‌ن گوتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان خۆبه‌خش كردووه به زۆری به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا دابه‌ش ده‌بن كه شه‌ڕ و پێكدانه‌كانی تێدایه.و زۆرینه‌ی كه‌سه خۆبه‌خشه‌كان له پێكهاته‌ی سوننه مه‌زهه‌بن. شایەنی باسە :له ماوه‌ی رابردوودا عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ری دیاله به مه‌به‌ستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ رێگری كردن له‌كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام.




