یەکێتی مامۆستایان: ھەوڵدەدەین بەزوترین کات مووچەی مامۆستایان دابەشبکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ بەھۆی دواکەوتنی مووچەکەیان چەند مامۆستایەک لە کەلار مانگرتنیان راگەیاند،لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت:ئەو مامۆستایانە ئەم کارەیان بەبێ پرسی ئێمە کردوە و بەباشیشی نازانین، چونکە زەرەر بەپرۆسەی خوێندن دەگەینێت.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:تەنھا مووچەی مامۆستایان دوانەکەوتوو،بەڵکو ئەمە کێشەی ھەموو وەزارەتەکانە وپارەلەبانکەکان نەماوە ،بۆیە لەئێستادا خشتەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دانراوە وبڕیارە لە 5/2/2014مووچەی مامۆستایان دابەشبکرێت ،ئەمەش بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی دایناوە.
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی:بڕیارە رۆژی شەممە ی داھاتوویەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبەشداری ھەموو لقەکانیەوە کۆبێتەوەویەکێک لەخالەکانی کۆبوونەوەکەش دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان دەبێت وشاندێکیان سەردانی وەزارەتی دارایی دەکات ،بۆئەوەی پێدانی مووچەی مامۆستایان پێشبخرێت.
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راشیگەیاند:مانگرتنی بەشێک لەمامۆستایانی کەلار بەبێ پرسی ئێمەبووە وبڕیاربوو تەنھا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازبکەن،بەڵام لەئێستادا بەشێکیان مانیانگرتووە وژمارەکەیان کەمە وئەوانەی دیکە لە دەوام کردن بەدەوامن.
گەرمیانی رونیشیکردەوە،پێویستە ھەر بڕیارێک بدرێت ھەموو مامۆستایان تێدا بەشداربن ونەک بەشێکیان وئێمەش پێمان وایە ئەم مانگرتنە لەجێی خۆیدانیە وزەرەر بەپرۆسەی خوێندن دەگەینێت وپێویستە دان بەخۆیاندا بگرن ولەدەوامی خۆیان بەردەوام بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە ،ئەمڕۆ بەشێک لەمامۆستایانی کەلار بەھۆی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتیان راگەیاند.




