٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران و توركیا ژمارەیەك رێككەوتنی بازرگانیان ئیمزا كرد

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ دوای ئەوەی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆوبووە و تێدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و رەوشی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا؛ دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران؛ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند كە بەو سەردانە زۆر خۆشحاڵە و پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتیش پێ دەنێتە قوناغێكی نوێوە.

هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئەنكەرە و تاران ژمارەیەك گرێبەستی بازرگانی ئیمزا دكەن .

لە درێژەی وتەكانی دا سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتی دەكرێت توركیا لە ئێرانەوە پترۆڵ هاوردە بكات و بۆ پێشخستنی تەكنۆلۆژیا و پیشەسازیی سودی زیادی لێ وەردەگیرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە بە سەردانی حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران بۆ توركیا رێككەوتنی باشتر ئیمزا دكەن و زیاتر لەیەكتر نزیك دەبنەوە.

لەلایەن خۆشییەوە ئیسحاق جیهانگیری پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئێرانی بە مێژینەیی وەسفكرد و رایگەیاند كە لە كۆبوونەكەدا لەگەڵ ئەردۆغان ژمارەیەك پرسی گرنگیان باس كردووە و لە داهاتووشدا سەردانی هەردوولا بەردەوام دەبن. 

هەواڵی پەیوەندیدار