٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی ھەولێر بەڕێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێری-تایبەت بەKDP.info/ ئەمرۆ چوارشەممە  بە چاودێری  د.عصمت محمد خالد وەزیری پەروەردە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و چالاکی وەرزشی و ھونەری لە وەزارەتی پەروەردە و ژمارەیەک لە ھونەرمەندان ، فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی ھەولێربەڕێوەچوو.

لە فیستیڤاڵەدا پێشانگایەکی شێوەکاری و فۆلکلۆری و سیرامیک و نمایشی شانۆ و چەندین پارچە میوزیک و گۆرانی کوردی بە شێوەی کۆڕاڵ ، لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەوە پێشکەشکرا.

لای خۆیەوە وەزیری پەروەر‌دە دەستخۆشی لە دەستەی کارگێری ومامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی پەیمانگە کرد و گوتی ھەموو ئەم ھونەرانەی ئەمرۆ لێرە نمایشکران سەرنجی راکێشام و لە ھونەردا ھیچ جیاوازییەک لە توانای ھونەری لە نێوان ھەردوو رەگەزدانییە ، ھونەری رەسەنیش ھۆکارێکە بۆ ناساندنی کلتوری نەتەوەکەمان  ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد وەک خودی وەزیری پەروەردە پشتگیری کردنەوەی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکان لە سەرجەم قەزاکانی ھەرێمی کوردستاندا دەکەم .

لە کۆتایشدا سەرجەم بەشەکانی پەیمانگەکەی بەسەرکردەوە گوتی : ئەم باڵەخانەیە شوێنێکی گونجاوە ، بەڵام کەمێک کەم و کوڕی لە بەشێکی باڵەخانەکەدا ھەیە و بەڵێنی چارەسەرکردنی پێدان .    ‌  

هەواڵی پەیوەندیدار