ژمارە لیستی (پ.د.ك) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران 213 یە

بەغدا - KDP.info/ ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق،، لە ڕێگەی تیروپشكەوە ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێەرانی عێراق ڕاگەیاند ;كە بڕیاروایە لە سیی چواری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و و پارتیی دیموكراتی كوردستان ژمارە 213 بەركەوت.
لە مەراسیمێكدا كە پێشنوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا كە نوێنەری سەرجەم كیانە سیاسییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن ئامادەی بوون بەڕێوە چوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 213 بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا دەكات.
هەروەها ژمارەی سەرجەم لیستەكان بەم شێوەیەیە:
پارتی دیموكراتی كوردستان 213
بزووتنەوەی گۆڕان 234
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 266
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 274
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان 237
بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان 275
لیستی برایەتی وپێكەوەژیان 210
لیستی ئاشتی كوردستانی 258
هاوپەیمانی كوردستانی لە نەینەوا 243
هاوپەیمانی عەرەبی كەركووك 242
هاوپەیمانی توركمانی كەركووك 282
بەرەی توركمانی عێراقی 206
دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆكایەتی نووری مالیكی 277
هاوپەیمانی موتەحیدون بۆ چاكسازی (نوجەیفی) 259
كوتلەی بەیزا (عێراقییەی سپی پێشوو) 288
هاوپەیمانی ئەحرار (سەدر) 214
چاكسازی نیشتمانی ( ئیبراهیم جەعفەری) 205
لیستی عێراقی خەیر و عەتا ( دكتۆر روشدی) 250




