٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید سامی عەبدوڵڕەحمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو فەوزیە ئەمین عەبدواڵڕەحمان هاوسەری شەهید سامی عبدوڵڕەحمان و دایكی شەهید سەلاح سامی عبدوڵڕەحمان، ڕۆژی سێشەممە 28ـی 1ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان سەرەخۆشیی خۆی بە خاتوو بەیان و خانەوادەی شەهید سامی ڕاگەیاند. لەم پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری خوالێخۆشبوو و خانەوادەی شەهید سامی عبدواڵڕەحمان، هیوایشی خواست خوای گەورە سەبووری بە گشت لایەك بدات و خوالێخۆشبوو بە بەهشتی بەرین شاد بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار