٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا 9 هەزار پەنابەری سووریایی گەیشتوونەتە هەرێم

سەرچاوە: AK News

بەڕێوەبەرى كۆچ و كۆچبەران لە دهۆك راى گەیاند، تا ئێستە زیاتر لە 9 هەزار پەنابەری سووریایی گەیشتوونەتە ناو هەرێم و ئاماژەى كرد كە ئامادەكاریی دەكەن بۆ هەر شەپۆڵێكی كۆچكردنى لەناكاو.

 محەمەد عەبدوڵا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، كاركردن لە كەمپی پەنابەرە سووریاییەكان لە سنووری پارێزگەى دهۆك بەردەوامە و ئێستە قۆناغەكانى یەكەم و دووەم بەكۆتا هاتووە و لە چەند رۆژى داهاتوودا كا لە قۆناغی سێیەم و چوارەم دەكەین.

پتر گوتى، تا ئەمڕۆ زیاتر لە 9 هەزار پەنابەری سووریایی هاتوونەتە ناو خاكی هەرێم و ئەو كەمپە ئێستە لە هەندێك لە شارەكانى هەرێم گەورەترن، لە رووى ژمارەى دانیشتووانەوە چونكە رۆژانە 50 پەنابەری سووریایی رووی تێ دەكەن.

عەبدوڵا گوتى، كەمپەكە ئێستە قۆناغی یەكەم و دووەمى تەواو بووە و لە چەند رۆژى داهاتوودا كار لە قۆناغی سێیەم و چوارەمدا دەكەین چونكە پێشبینی شەپۆڵێكی كۆچی گەورە دەكەین بەرەو ناوچەكانى هەرێم.

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانى دهۆك ئاماژەى كرد كە بەهاوكاریی لەگەڵ رێكخراوەكانى نەتەوە یەكگرتوەكان تەواوى ئامادەكارییان كردووە بۆ هەر ئەگەرێكی چاوەڕوان نەكراو لە دۆخى سووریادا.

هەواڵی پەیوەندیدار