٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ لەموسڵ چوار خێزانی دیکەی کورد لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان ھەڵاتوون

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبە بەKDP.info/ کۆچکردنی کوردانی موسڵ بەردەوامە وئەمڕۆش چوار خێزانی دیکە لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان ھەڵاتوون.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لەلای راستی شاری موسڵ لەگەرەکی 17تەموز جۆتیارێک لەلایەن کۆمەلە چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

سەعید مەموزینی گوتیشی:دوای روداوەکە ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە وتەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کرد.

مەموزینی رونیشیکردەوە،ھەر ئەمڕۆ دوای ھەڕەشە لێکردنیان لەلایەن تیرۆرستان چوار خێزانی کورد ھەڵاتن کو دوولەوخێزانانە عەشیرەتی گۆرانن وھاتونەتە قەزای بەردەرەش ودوو خێزانەکەی دیکەش کوردی شەبەکن وھەڵاتوون بۆ گوندەکان دەوروبەری موسڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار