لەماوەیەکی نزیکدا 12 هێلیکۆپتەری ئەمه‌ریکی دەگاتە هەولێر

هەولێر- KDP.info/ ژمارەیەک هەلێکۆپتەر کە زیاتر بۆ کاری فریاکەوتن و مەشق بەکار دەهێرێت بەمنزیکانە لە ئەمه‌ریکاوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دەکەوێتەکار . به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان12 هێلیكۆپته‌ری له كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كڕیوه و بڕیاره له‌م نزیكانه هێلیكۆپته‌ره‌كان بگاتە هەرێمی کوردستان و کرینی ئەو کۆپتەرانە بۆ رێککەوتنی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەمه‌ریکی دەگەرێتەوە . تاریق گه‌ردی به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی رایگه‌یاند:، ئەو 12کۆپتەرە کە هەرێمی کورستان له كۆمپانیایه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كڕیوه بۆ کاری فریکەوتن و خزمەتگوزاری بەکار دێت، هه‌شتیان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێت و چوار كۆپته‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش تایبه‌تن و نرخیشیان په‌نجا ملیۆن دۆلاره. به‌گوته‌ی ناوبراو، به‌مه‌به‌ستی راهێنان و فێربوون، خولێكی راهێنانی فڕۆكه‌وانی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه‌وه كه ئاره‌زووی كاری فڕۆكه‌وانی ده‌كه‌ن.




