٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی نێوان پارتی وکۆمەل دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆمەلی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکر،کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان وکۆمەلی ئیسلامی کوردستان بۆ سبەی دواخرا.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆمەلی ئیسلامی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:بڕیاربوو ئەمڕۆ ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان وکۆمەلی ئیسلامی لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کۆببنەوە،بەڵام لەلایەن پارتی ئاگادارکراونەتەوە کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە،بڕیاربوو ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ کۆمەلی ئیسلامی لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم کۆببنەوە،کە پێشتریش دوو جاری دیکە لەگەڵیان کۆبوونەتەوە لەبارەی ھەمان مەبەست.

هەواڵی پەیوەندیدار