لە یلا زانا سەردانی هەولێر و قەندیل دەکات

هه‌ولێر- KDP.info/ وا بڕیاره نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی شاری ئامه‌د پاش دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی پارته کوردییه‌کان له چیای قه‌ندیل دیدار لە گەڵ سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە سازبکات.به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی کوێتی: له‌یلا زانا ڕۆژی ڕابردوو له زیندانی ئیمرالی دوای ئەوەی دیداری لە گەڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌که‌که سازکرد وا بریارە بۆ گه‌یاندنی نامه و په‌یامی ئۆجه‌لان بێته هه‌رێمی کوردستان و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار بکات .له‌یلا زانا کە لەرێگای رەزامەندی رەجەب تەیب ئەرۆغان سەرۆک وەرزیرانی تورکیا دیداری لە گەل ئۆجەلان توانی دیدار سازبکات پاش دیدارەکە نامه‌یه‌کی ئۆجه‌لانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌بات و له‌سه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و قه‌ناعه‌ت پێهێنانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌کات.بڕیاره دواتر له‌یلا زانا سه‌ردانی قه‌ندیل بکات و بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی ببێت.




