ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری عێراق :51كاندید به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌یان ده‌كه‌ون

به‌غدا - KDP.info/ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری عێراق ئاشکاری دەکات، تاكو ئێستا دۆسیه‌ی زیاتر له 4 هه‌زار كاندیدی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانیان پشكنیوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 51كاندید به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سته‌كه ده‌كه‌ون.ئەندامێکی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو دۆسیه‌ی 4هه‌زارو 350كاندیدی لایه‌نه جیاوازه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق به‌ده‌ستگه‌یشتووه، بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان، سه‌باره‌ت به مافی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كه بڕیاره له 30نیسانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت. به‌ختیار عومه‌ر بە تۆڕی هه‌واڵی عێراقی راگەیاند : له‌و ژماره كاندیده‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان كراوه، 51كاندید به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌كه ده‌كه‌ون و ئه‌و كاندیدانه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه مافی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردن پێ‌نادرێت، هاوكات له‌كاتی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌شه‌وه ده‌توانن له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن.




