گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە دواخرا

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بڕیاربوو ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بکرێت ،بەڵام دواخرا بۆ رۆژی پێنج شەممە.
لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:بڕیاربوو ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بکرێت،بەڵام لەبەر ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەفەرمی ئەو پڕۆژە یاسایەی بۆ لیژنەی دارایی رەوانە نەکردوە،دواخرا بۆ رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو.
لانە محەمەد گوتیشی:ھەر چەندە ئێمەش لەگەڵ ئەوەدانین ئەو پڕۆژە یاسایە خوێندنەوەی یەکەمی بۆبکرێت وداوادکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیران بگەرێتەوە،چونکە زۆر کێشەی تێدایە.




