٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری پەروەدەكان بۆیان هەیە دەوامی قوتابخانەكان رابگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /بە بڕیاری بەڕێوەبەری پەروەردەكانیان ئەمڕۆ لە چەندین قوتابخانەی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر و روودانی لافاو دەوام راگیرا و بەرپرسێكی وەزارەتی پەرورەدەش دەڵێت وەزارەت بڕیاری داوەتە دەست بەڕێوەبەری پەروەدەكان بۆ ئەوەی لەكاتی روودانی كاراسات یان گرفتێك بۆیان هەبێت دەوامی فەرمی لە قوتابخانەو بەڕێوەبەرایەتیەكانیان رابگرن.

 هاجەرە داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆkdp.infoگوتی: ماوەیەك پێش ئێستا وەزارەتی پەروەدەی بڕیاریدا كە لەكاتی روودانی كارەسات یان گرفتێك كە مەترسی بۆسەر گیانی قوتابی و فەرمانبەر و مامۆستایان دروست بكات بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگاو قەزاو ناحیەكان بۆیان هەبێت بڕیاری راگرتنی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەو بەڕێوەبەرایەتیەكانیان بدەن ئەم بڕیارەش بۆ ئەو حاڵەتە لەناكاوەی ئەمڕۆ لەچەند ناوچەیەكی هەولێر و دهۆك روویاندا سوودێكی زۆری هەبوو.


ناوبراو گوتیشی: ئەمڕۆ لەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بەهۆی بارینی بارانێكی زۆرەوە لافاو لە چەند ناوچەیەك روویدا هەربۆیە بە زووترین كات بڕیاری راگرتنی دەوامی چەندین قوتابخانە لەلایەن بەڕێوەبەری پەرورەدەكانەوە درا ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی قوتابی و مامۆستاو فەرمانبەرانە.

سەبارەت بە دەوامی بەیانی لە قوتابخانەكانی ئەو دوو پارێزگایە ناوبراو گوتی: بەگشتی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك زۆرترین قوتابخانە دەوامیان راگیرا بەڵام بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی بەیانی رەوشی كەشو هەوا سەقەماگیر دەبێت هەربۆیە دەوامی فەرمی لەسەر قوتابخانەو پەروەردەكان ئاسایی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار