٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدولباست سەیدا: دۆخی سووریا گەیشتووەتە قۆناغی یەكلاكردنەوە

سەرچاوە: AK News

سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا ئۆپۆزسیۆن ڕایگدەگەێنێت: گەشەسەندنەكانی سووریا گەیشتووەتە قۆناغی یەكلاكردنەوە. هەروەها داوای یارمەتیدانی ئاوارەكانی سووریاش دەكات.

عەبدولباست سەیدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستەنبوڵی پایتەختی توركبا رایگەیاند: هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن وێڕای ئەوەی لەسەر زەویدا دۆخەكە جیاوازە، وڵاتانی هاوڕێ و ئەوروپاش پێیان وایە ئێستا ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغی یەكلاكردنەوە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لە دەرەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا بجووڵێنەوە بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئەم دۆخەی ئێستای سووریا دابنێن.

گوتیشی: سووریا دۆخێكی نالەباری هەیە و ئاوارەكانی سووریاش لە دۆخێكی خراپدا دەژین، داوا لە هەموو لایەك دەكەین لە ئازارەكانی گەلی سووریا كەم بكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار