ھندرێن محەمەد: پێش ھەڵبژاردنی داھاتوو پارەی کارمەندانی رۆژی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراقێ ئاشکرایکرد،تائێستا ھیچ باسێک نیە بۆ دابەشکردنی پارەی کارمەندانی رۆژی ھەلبژاردن،بەڵام ھەوڵدەدەن پێش ھەلبژاردنی داھاتوو دابەشی بکەن.
ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقێ بەkdp.infoراگەیاند:پێویست بوو ماوەیەک پێش ئێستا پارەی کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدانی لە رۆژی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابەشبکرێت،بەڵام بەھۆی رەوانەکردنی ناوەکان بۆ بەغدا بەمەبەستی وردبینیکردن پرۆسەی دابەشکردنەکە دواکەوت.
ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی:خۆی پێویستی نەدەکرد ئەم ناوانە رەوانەی بەغدا بکرێت بۆ وردبینیکردن ولەھەرێم وردبینیکردنی بۆ کرابا،چونکە پارەکە حکومەتی ھەرێم دەدات وھەلبژاردنەکەش لەھەرێم ئەنجامدراوە ودەستەی ھەلبژارنیش لەھەرێم ھەیە ،بۆیە تاوەکو ئەو ھەموو ناوە وردبینی بۆ دەکرێت دوادەکەوێت.
ساڵح رونیشیکردەوە،ھەر کارمەندێکی سەرسندوقەکانی دەنگدان 250ھەزار دیناری پێدەدرێت وھەوڵیش دەدەن پێش ھەلبژاردنی داھاتوو ئەو پارەیە دابەش بکەن.




