٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باران بارین زیانی بە چەند هاووڵاتییەك گەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/ بەهۆی باران بارینی زۆر لە شاری هەولێر و دەورووبەری زیانی ماددی بە ژمارەیەك هاووڵاتی گەیشت و دەوامیی فەرمیش لە هەندێك دامودەزگای حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگیرا.

هەر بەهۆی باران بارینەوە رێگە سەرەكییەكان ژمارەیەكی زۆری شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر داخران و ئاویش چۆوە ناو ماڵی هاووڵاتیان.

هاووڵاتیانیش داواكارن كە لایەنی پەیوەندیدار بە هانایەوە بچن بۆ ئەوەی گرفتەكە چارەسەر بكەن كە بۆ خراپی دروستكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەگێڕنەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار