٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆلەبارەی بودجە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بکات وکوردیش دوادەکات ئەو پڕۆژە یاسایە بگەرێندرێتەوە بۆ حکومەت.

لەمبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دانیشتنەکان پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە ویەکێک لەخالەکانی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقە.

لانە محەمەد گوتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکرێت وبگەرێندرێتەوە بۆ حکومەت ،چونکە زۆر کەموکوری تێدایە.

محەمەد راشیگەیاند: ئێمە وەکو پەرلەمانتاران کورد ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆئەوەی نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو نەبێت بۆئەوەی گفتوگۆکردن لەبارەیەوە دوابخرێت.

لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمسالی عێراق چەند سزایەک بۆ ھەرێمی کوردستان دانراوە،لەوانەش رۆژانە پێویستە ھەرێم 400ھەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەرەوە بکات ئەگەر نا بەشە بودجەی ھەرێم دەبردرێت،ھەرێمی کوردستانیش ئەمە رەتدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار