وەزارەتی پێشمەرگە وهڵامی لێدوانێکی نوری مالی کیدەداتەوە

هەولێر - KDP.info/ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومهتی ههرێمی کوردستان روونکردنەوەیهکی لەبارەی بودجەی لەشکرو هێزەکانی بڵاوکردهوه و تێیایدا وهڵامی لێدوانهکهی ئهم دواییهی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سهبارهت بهو پرسه دایهوه. لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە لە بەشیکی دا هاتووە : لەهیچ بڕگەو ماددەیەکی دەستووری عێراقدا سەرفکردنی بودجەی لەشکر و هێزەکانی پێشمەرگەی پاسەوانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی سیادی سیستمی بەرگری نیشتیمانی عێراق نەبەستراوەتەوە بە هیچ مەرجێکی دیاریکراو.لە راگەیەنراوەکدائەوەش راگەیاندراوە: کە سەر لە بەیانی ڕۆژی یهکشهممەی رابردوو لە کەناڵە جیاجیاکانی راگەیاندن هەندێک هەواڵ بڵاوکرایەوە لەبارەی بودجەی لەشکر و هێزەکانی پێشمەرگە و پاسەوانەکەنی سنووری هەرێمی کوردستان، ئێمەش لێرەدا لەو بارەوە ئەم چەند خاڵە روونکردنەوە دەخەینەڕوو:بەپێی بڕگەی 5ی مادەی 121ی دەستووری دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، لەشکر و هێزەکانی پێشمەرگەی پاسەوانی هەرێمی کوردستان هێزێکی سەربازی و بەرگری دەستووری و یاساییە، بەپێی بڕگەی سێهەم لە ماددەی دووەم لەیاسای ژمارە 19ی ساڵی 2007ی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەشکر و هێزەکانی پێشمەرگەی پاسەوانی هەرێمی کوردستان 6ئەرکی سەرەکی لە ئەستۆیە کە گرنگترینیان پارێزگاری و پاسەوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی هێزەکانی فیدراڵی عێراق بۆ بەرگری لە (سیادە وئاسایش)ی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، بەپێی خاڵی 7لەپاشکۆی راسپاردەکانی (یاداشتی لێکتێگەیشتن)ی پەسەندکراو نێوان نوێنەرانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی رۆژی 21حوزەیرانی2007کە لەسەر رۆشنایی نووسراوێکی رەسمی (دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق- ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ژمارە 527لە 10-6-2007ئەنجامدراوە بەمەبەستی گواستنەوەی لەشکرو هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاسەوانی هەرێمی کوردستان و تیدا: بودجەی لەشکرو هێزەکانی پێشمەرگەی پاسەوانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەک بەشێک لە بودجەی سیادی سیستمی بەرگری نیشتیمانیی عێراقی فیدراڵ دیاریکرا.




