سێ منداڵ لەشاری سلێمانی فرێدەدرێن و کەسوکاریان دۆزرایەوە

سلێمانی - KDP.info/ دوای دۆزینەوەی سێ ،منداڵی فرێدراو لە شاری سلێمانی، به‌شی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان زانیاری ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌و سێ منداڵه. سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 3منداڵ كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1ساڵ تا 4ساڵدایه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له تاكسیه‌ك له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی حاجی مه‌لا شه‌ریفی سه‌عاتچی كه ده‌كه‌وێته نزیك گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشا داده‌به‌زێنرێن و دواتر منداڵه‌كان ده‌باته ناو مزگه‌وته‌كه‌وه و به‌جێیان دێلێت, خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش به‌هانای منداڵه‌كانه‌وه ده‌چن و ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ده‌كه‌ن.سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه دایك‌و باوكی منداڵه‌كان به‌هۆی كێشه‌ی نێوانیان منداڵه‌كانیان فرێداوه.ژنه‌كه تۆراوه و پیاوه‌كه‌ش دواتر هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی له مزگه‌وتی حاجی مەلا شەریفی جێهێشتووه.گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی بە KDP.infoراگەیاند: هێشتا هیچ كه‌سێك ده‌ستگییر نه‌كراوه‌و دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ژن و پیاوه‌كه یه‌كسه‌ر منداڵه‌كان نادرێنه‌وه به‌دایك‌و باوكیان تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیاری لێ نه‌دات.




