پەرلەمانی دەستووری تازەی پەسەند كرد

تونس-KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، پەرلەمانی تونس كە بە دەستەی دامەزراوە ناو دەبرێت دەستووری تازەی پەسەند كرد و كە دەبێتە نەخشە رێگایەكی تازەی سیاسی بۆ ئەو وڵاتە.
وەك ئاژانسەكانی هەواڵ روونیان كردەوە، دەستووری تازەی تونس بە دەنگی زۆربەی ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند كراو لە كۆی دوو سەد شازدە ئەندام پەرلەمانی تونس دوو سەدیان دەنگیان بۆ پەسەندكردنی دەستووری تازە دراوە و شازدەكەی نەبێت كە بەرهەڵتسییان لە پەسەندكردنی دەستووری تازە كرد، دوای سێ ساڵ لەرووخانی زەینولعابدین بن عەلی لە سەر دەسەڵاتی سەرۆكایەتی تونس، لایەنە سیاسیەكانی ئەو وڵاتە توانیان بە نووسینەوەی دەستوور نەخشە رێگایەكی سیاسی بۆ وڵاتەكەیان دابنێن.
لەلایەكی دیكەوە مەهدی جومعە راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی كاتی تونس لە لێدوانێكدا پێكهێننانی حكوومەتی كاتی راگەیاند و بە پێی زانیارییەكان تا هەڵبژاردنەكان لە ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت ئەم حكوومەتە كاتییە وڵاتی بەڕێوە دەبات.




