هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر بەر لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی بەرێوە دەچێت

میسر - KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە عەدلی مەنسور سەرۆكی كاتی میسر رایگەیاندوە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لەو ووڵاتە بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەرێوە دەچێت .
هەروەها ناوبراو رایگەیاندوە دوای راوێژكردن بە لایەنە سیاسیە بەهێزەكانی ئەو ووڵاتەو گفتوگۆ كردن لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی گەیشتونەتە ئەو بروایەی كە پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەرێوە بچێت كە بریار وایە لەمانگی ئاداردا ئەنجام بدرێت.
جێی باسە بریار وایە هەندێ لەیاساكانی سەرۆكایەتی لە سەردەمی محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلادراوی میسر هەموار بكرێنەو بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستوری نوێی وڵات بگونجێت.




