٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خۆپیشاندان و توندوتیژییەكانی میسر دا 60 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

میسر- KDP.info/ لە میسر لە ئاكامی خۆپیشاندان و توندوتیژی 62 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون هەروەها لیبیاش هەر 5 دیبلۆماتكارەكەی میسری ئازاد كرد.

لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە پزیشكی دادی میسریان گواستەوە ژمارەی ئەو كەسانەی لە ساڵیادی سێیەمی شۆرشی 25 یەنایەر لە خۆپیشاندان و توندوتیژی شارە جیاجیاكانی وڵات كوژران گەیشتە 62 كەس. هاوكات ئاماژەیان بەوەشكرد پەنجاو هەشت كەسیان بەهۆی گولەوە كوژراون.

جێگای ئاماژە بۆكردنی پێشتر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی سەد وشەست و حەوت بریندار هەبوون.

لەلایەكی دیكەوە عەبدولڕەزاق ئەلجەڕادی جێگری وەزیری دەرەوەی لیبیا لە لێدوانێكدا ئازاد كردنی ئەو 5 دیبلۆماتكارانەی ناو باڵیۆزخانەی میسر راگەیاند كە لە دوو رۆژی رابردوو لەلایەن ژمارەیەكی چەكداری نەناسراوەوە رفێندرابوون.

وەك ئەلجەڕادی گوتی: ئەو پێنج دیبلۆماتكارانەی میسر لە بەرامبەر ئازادكردنی سەكردەیەكی ملیشیا چەكدارە تووندڕەوەكانی لیبیا ئازاد كران كە ناوی شەعبان هەدایەیە و بە گوتەی جێگری وەزیری دەرەوەی لیبیا پێنج دیبلۆماتكار میسرییەكان گەیشتوونەتەوە دەستی حكوومەتی لیبیا و ئێستا ئەوان زۆر باشن و بەم زووانەش ڕەوانەی وڵاتەكەیان دەكرێنەوە.

شایانی باسە لە دوو رۆژی رابردوو پێنج دیبلۆماتكاری پاشكۆی رۆشنبیری و كارگێری ناو باڵیۆزخانەی میسر لە لیبیا لەلایەن گروپێكی چەكداری نەناسراوەوە رفێندران و كە ئەمەش حكوومەتی میسری ناچار كرد تیمی دیبلۆماتكارانی وڵاتەكەی لە لیبیا بكشێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار