٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە 18مین پێشانگای گەشت وگوزاری ئەستەنبول بەشداری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بە مەبەستی زیاتر بە بازاڕکردنی و ناساندنی گەشتوگوزاری کوردستان بە وڵاتانی جیھان و ئاشنا بوونی کۆمپانیاکانی وەبەرھێنەران لە بواری گەشتوگوزار ، دەستەی گشتی گەشت گوزار بە ھاوکاری کۆمپانیای پیرۆ گروپ لە کەرتی تایبەت بەشداری 18ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستنبول لە وڵاتی تورکیا دەکات، کە وا بڕیارە لە رۆژانی 30تا 2/2/2014بە رێوەبچێت.

نادر رۆستایی گوتیشی:لە پێشانگاکە کۆمەلێک تابلۆ و رێبەری گەشتیاری و نەخەشەی گەشتیاری و کەلوپەلی کوردی و فیلمی گەشتیاری بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکی و رێبەری ئەلەکترۆنی گەشتیاری کوردستان بۆ میوانان پێشکەش دەکرێن.

رۆستایی ئاماژەی بەوەشکرد ، کە 585کۆمپانیای گەشتیاری جیھان لە 40ولاتی جیھان بەشدارن، لە کاتژمیر 11ی بەیانی تاکو 6ئیوارە رۆژانە پیشانگایەکە دەکرێتەوە، شوێنی ھەرێمی کوردستان دەکەویتە ھۆلی 6ی پیشانگایەکە، ئەم ھەنگاوەش دەبێتە رێگا خۆشکەر و ئامادەکاری بۆ سازدانی دووەم کۆنفرانس و پیشانگای نیودەولەتی بۆ کۆمپانیە گەشتیاریەکان لە شاری ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 27تاکو 29/10/2014.

هەواڵی پەیوەندیدار