٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەکەم جار لەموسڵ ئافرەتێکی کورد دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای موسڵ

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،بەپێی رێکەوتنێکی نێوان پارتی ویەکێتی لەموسڵ پۆستی سەرۆکی  ئەنجومەنی قەزای موسڵ بە کورد کەوت وئەمەش یەکەم جارە کوردێک ئەم پۆستە وەربگریت.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.info راگەیاند:پێشتر بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گلەی ئەوەیان دەکرد کە لەموسڵ ھیچ پۆستێکیان نییە، بۆیە ئێمە رێکەوتنمان لەگەلیان کرد بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای ناوەندی موسڵ بە یەکێتی بدرێت.

سەعید مەموزینی گوتیشی: کۆبوونەوەیەک بۆ ھەلبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای ناوەندی موسڵ بە ئامادەبوونی دادوەر و١٨ئەندام ئەنجامدرا و باسیمە بەسیم کە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ١٦دەنگی بەدەست ھێناوبوو بەسەرۆکی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی موسڵ.

 بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ راشیگەیاند: ئەمە بۆ یەکەم جارە کوردێک دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای ناوەندی موسڵ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار