٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ 39قوتابی بۆ خوێندنی پیشەیی بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتن

سەرچاوە: KDP.info

 ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە 39قوتابی لەو 40قوتابییەی کە پالێورابوون بۆ خوێندنی پیشەیی بۆ وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێکەوتن.

لەم بارەیەوە مامۆستا یوسف عبداللە بەڕێوەبەری خوێندنی پیشەیی لە وەزارەتی پەروەردھی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ‌قوتابی و خوێندکارانی پالێوراوی ئەم ساڵی خوێندن بوون، بۆ ماوەی (5) ساڵ لە وڵاتی ئیتالیا دەخوێنن، تێچووی خوێندن لە ئەستۆی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی وڵاتی ئیتالیایە، قوتابی دوای دەرچوونی بڕوانامەی ئامادەیی خوێندنی پیشەیی لە بوارەکەی وەردەگرێت کە لە ھەموو وڵاتانی ئەوروپا باوەڕپێکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار