٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆشیاری زێباری سەردانی تاران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  -  KDP.info/ باڵیۆزی ئیران لە بەغدا ئاشکرای دەکات کە لەدوو هەفتەی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی عیراقی فیدراڵ سەردانی تاران دەكات. چند پرسێک لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ دەکەن .حەسەن دانائی فەڕ، باڵیۆزی ئیران لە بەغدا بەئاژانسی هەواڵی (فارس)ی نیمچە فەرمی راگەیاندووە، كە لەدوو هەفتەی داهاتوودا هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عیراقی فیدراڵ سەردانی تاران دەكات، بەڵام تا ئێستا كاتەكەی بەتەواوی دیاری نەكراوە. دانایی فەڕ ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە مەعسومە ئیبتكار، یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئیران ‌و سەرۆكی رێكخراوی پارێزگاری ژینگە لەماوەی هەفتەی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەكات. باڵیۆزی ئیران لە بەغدا جەختیشی كردەوە، كە مەبەست لەم سەردانانە گفتوگۆ كردن‌ و بیروڕا گۆڕینەوەیە لەبارەی هاریكاری هەردوو وڵات سەبارەت بەڕوبەڕووبوونەوەی دیاردەی خۆڵبارین‌و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەبواری ژینگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار